
ڕێواز فايەق
SNN
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو كه‌سێكى ئاقڵ ده‌زانێت 1ى تشرینى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ناكرێت، ده‌شڵێت: “ده‌كرێت به دوو مانگ ده‌ستوور بنووسرێته‌وه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى ئاب، ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پرسیارهكانیا له‌سه‌ر پرسه جۆراوجۆره‌كاندا وتى: “من كه‌سێكى سهریحم و تەحەدا دەکەم، هیچ سەرۆکی پەرلەمانێک ئەوەی کردبێت کە بە رێکخراوێکم وتووە: وەرن میوان بێنن و کۆنگرە بکەن و چیتان هەیە بیڵێن و نیوەڕۆکەشی دەعوەتی منن”.
له‌باره‌ى پرسى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئاماده‌كارى كرد بۆ پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكى كاتبه‌ره و هه‌موو كه‌سێكى ئاقڵیش ده‌زانێت كه رۆژى 1ى تشرینى یه‌كه‌مى 2022 كه دیاریكراوه بۆ هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ڕێوه‌ناچێت”.
ڕێواز فایه‌ق له‌باره‌ى پرسى نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “نووسینه‌وه‌ى ده‌ستوور پرۆسه‌یه‌كى ورده، به‌ڵام ده‌كرێت له ماوه‌ى دوو مانگدا ده‌ستوور بنووسرێته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “سکاڵام لەسەرە لەسەر مافی بەدەستهێنانی زانیاری و پارێزەر دەگرم و دەچمە دادگا له‌سه‌ر دۆسییەکە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


