نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی 309 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی خێرا ناردنی بڕی ئەو 309ملیار دینارەی كە وەك قەرزی گەنمی جوتیارانی هەرێم لای حكومەتی عێراقی ماوەتەوە و تائێستا خەرج نەكراوە، ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق كۆبوویەوە و وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنی ئەوەیداوە كە تاكۆتایی ئەم مانگە بەدوو قۆناغ سەرجەم بڕی ئەوپارەیە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، ئەوەش دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵەكانیان چڕكردەوە بۆ خەرجكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم.
غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خەرجكردنی شایستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم بەتایبەت پارەی گەنمی ساڵانی 2014 تا 2016 پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكێتی چەند جارێك دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق ئەنجامداوە، هەرلەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەگەڵ وەزیری بازرگانی عێراق كۆبووینەوە و بەڵێنی ئەوەمان پێدرا كە تاكۆتایی ئەم مانگە بەدوو قۆناغ سەرجەم پارەی سێ ساڵی جوتیارانی هەرێم ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، كۆی گشتی پارەی ئەو سێ ساڵەی گەنمی جوتیاران كە لای بەغدا بوو، بریتی بوو لە بڕی 557 ملیار دینار، بەڵام پێشتر لە قۆناغی یەكەمدا بڕێك پارە خەرجكراو دابەشكرا، ئەوەی ئێستا ماوەتەوە و خەرجنەكراوە بریتییە لە بڕی 309 ملیار كە بڕیارە بەغدا لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا پارەكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
هەرلە زانیارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە تاكۆتایی ئەم مانگە بەدوو قۆناغ و لە قۆناغی یەكەمدا بڕی 100 ملیۆن دیناروەك پارەی گەنمی ساڵانی 2014، و هاوكات بڕی 37 ملیار دیناری دیكەش وەك پارەی گەنمی ساڵی 2015 خەرجبكرێت و پاشان لە قۆناغی دووەمیشدا كۆی پارەی ساڵی 2016 خەرجدەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


