له یه‌ك كاتژمێردا 32 فڕۆكه‌ى ئێرانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف نیشتوونه‌ته‌وه

SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف رایده‌گه‌یه‌نێت، له یه‌ك كاتژمێردا 32 فڕۆكه‌ى ئێرانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف نیشتوونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “هاتنى گه‌شتیار ژماره‌ی پێوانه‌یی نوێى تۆمار كردووه.
حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ته‌نیا له‌ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێردا به‌یانى ئه‌مڕۆ 32 فڕۆكه‌ى ئێرانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف نیشتوونه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیاریان پێبووه”.
وتیشى: “له ماوه‌ى هه‌ر خوله‌ك و 53 چركه‌یه‌كدا فڕۆكه‌یه‌ك نیشتووه‌ته‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى ئێمه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیار و نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌یه كه له‌مێژووى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فدا تۆمار كرابێت”.
وته‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف له‌كاتێكدایه كه سه‌دان هه‌زار گه‌شتیار له ده‌روازه زه‌مینیه‌كانیشه‌وه دێنه عێراق به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نیا ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوانده‌كرێت له مه‌رزى باشماخه‌وه، “7 هه‌زار گه‌شتیار بێنه عێراق”.
گه‌شتیارانى ئێرانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانى چله‌ى ئیمام حسێن، ئیمامى چواره‌مى شیعه‌كان دێنه عێراق و له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا سروته ئاینییه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
22 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



