نوێترین زانیاری لەبارەی بەگەڕخستنی كامێراكانی چاودێری خرایی هاتووچۆ

کامێرەی هاتووچۆ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دانانی كامێرانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ لە شقامەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕەتكرایەوە، لە ئێستادا باس لەوەدەكرێت كۆمپانیاكە كارەكانی ڕاگرتووە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش جەخت لەوەدەكاتەوە تائێستا هیچ ئاماژەیەكمان بۆ نەهاتووە كار بە بڕیارەكەمان نەكرێت.
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ڕەتكردنەوەی دانانی كامێراكانی هاتووچۆ بڕیارێكە دەبێت پارێزگاری سلێمانی پێوەی پابەند بێت و جێبەجێی بكات، تا ئێستاش هیچ ئاماژەیەكمان بۆ نەهاتووە باس لەوەبكات بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جێبەجێناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لە حاڵەتێكدا ئەو بڕیارەی ئێمە جێبەجێنەكرا ئەوا دەستدەكەین بە كۆكردنەوەی واژوو بۆ بانگهێشتكردنی پارێزگاری سلێمانی بۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەن، چونكە بەگوێرەی بڕگەی (3) لەمادەی 19 ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەبێت بڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە جێبەجێبكرێن تائێستاش پێمان نەوتراوە بڕیارەكە جێبەجێناكرێت.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكاتێكدایە كە لەدوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ڕەتكردنەوەی دانانی كامێراكانی چاودێری خێرایی هاتووچۆ ناسوراو بە ( پۆینت توو پۆینت) كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە كاروبارەكانی بە سستی جێبەجێدەكات و ترسی لەوەهەیە لەڕووی یاساییەوە گرفت بۆ دانانی ئەو كامێرایانە دروست بكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


