
پڕكردنه‌وه‌ى به‌نزین له وێستگه‌یه‌كى سووته‌مه‌نى | فۆتۆ: Alexandra Koehn
SNN
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین و غاز له ئه‌وروپا به‌رده‌وامه و به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین له نه‌رویج گه‌یشته زیاتر له 2 یۆرۆ.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى له ئه‌وروپا ژماره‌یى پێوانه‌ى نوێ تۆمارده‌كات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌یانى ئه‌مڕۆ نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین له نه‌رویج گه‌یشته 2 یۆرۆ و 20 سه‌نت.
به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى به‌نزین له‌كاتێكدایه كه له ئێستادا قه‌یرانى سووته‌مه‌نى له ئه‌وروپا ده‌ستیپێكردووه و سه‌رجه‌م وڵاتانى ئه‌و كیشوه‌ره به‌ده‌ست قه‌یرانى كه‌مى غاز و به‌نزینه‌وه ده‌ناڵێنن به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى هاورده‌ى غازى رووسى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ كۆمپانیاى غازپڕۆمى رووسى رایگه‌یاند، “هه‌نارده‌ى غازى سروشتى بۆ بازاڕى وڵاتانى ئه‌وروپا به‌ڕێژه‌ى 48٪ و بۆ به‌ریتانیاش به‌ڕێژه‌ى 49٪ كه‌میكردووه”.
له ئێستادا هه‌ردوو وڵاتى ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیان به پلانێكى نوێ كردووه بۆ جێگیركردنى بازاڕى سووته‌مه‌نى و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئۆلاف شۆڵدز، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا له چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند، “ئێمه ده‌مانه‌وێت واز له پشتبه‌ستن به رووسیا بهێنن له سووته‌مه‌نیدا و به دڵنیایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به قوربانیدانه و ئاسان نابێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



