سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك داوا ده‌كات كامێراى پۆینت تو پۆینت بدرێته حكومه‌ت

كامێرایه‌كى چاودێری خێرایی هاتووچۆى جێگیر | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك رایده‌گه‌یه‌نێت، من پێم باشە حکومەت خۆى دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆ، ده‌شڵێت: “خەڵکی ئێمە هەر ئیشێک بە کۆمپانیا بدرێت و بکرێت پێی ئیستفزاز دەبێت”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى ئه‌یول، فەهیم عەبدوڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك له نوێترین چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ” من تێبینیەکم هەیە لەسەر دانانی کامێرای جێگیر ( پۆینت تو پۆینت) و پێمباشە حکومەت لەڕێگای وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سەرپەرشتی دانانی کامێرای پۆینت تو پۆینت بگرێتە ئەستۆی خۆی لە هەرێمی کوردستان، ڕەنگە ئەوکات لەسەر هاوڵاتی ئەهوەنتر بێت وە هاوڵاتیش باشتر پێشوازی لەم سیستمە بپیکات”.
له‌باره‌ى هۆكارى بیرۆكهكهیهوه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك ده‌ڵێت: “خەڵکی ئێمە هەر ئیشێک بە کۆمپانیا بدرێت و بکرێت پێی ئیستفزاز دەبێت”.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى دهۆك پێیوایه دانانى كامێرى چاودێرى پۆینت تو پۆینت ده‌بێته هۆكارێك بۆ دانانى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رووداوه‌كانى هاتووچۆ و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “تا ئێستا ئەو سیستمە لە دهۆک کاری پێنەکراوە، بۆیە نازانم باشی و خراپییەکانی چین، بەڵام ئەوەی من لێی دڵنیام ئەوەیە کە قوربانییەکانی هاتووچۆ لەسەرتاسەری کوردستان تا دێت لە زیاد بووندان، من لەگەڵ دانانی سنوورێکم بۆ ئەو تیژڕەوییەی کە بۆتە هۆی کەوتنەوەی چەندەها قوربانی لەسەرتاسەری کوردستاندا”.
فه‌هیم عه‌بدوڵا ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، “من لەگەڵ ئەوەشدا من هەرگیز لەگەڵ ئەوەدا نیم ئیستغلالی هاوڵاتی بکرێت یاخود ئەم مەسەلەیە بکرێتە بابەتێکی فشار لەسەر حسابی گیرفانی خەڵک، بەڵام دەبێت هەمووان پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


