كامێراى جێگیرى پۆینت تو پۆینت له هه‌ولێر و دهۆك داده‌نرێت

كامێرایه‌كى چاودێری خێرایی هاتووچۆى جێگیر | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌دڵنیاییه‌وه سیستمى كامێراى جێگرى پۆینت تو پۆینت له هه‌ولێر و دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌شڵێت: “ئه‌وانه‌ى پێیانوایه كامێرى پۆینت تو پۆینت خراپه پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى ئه‌یلول، عه‌لى ڕه‌شید، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزى هه‌ولێر له نوێترین چاوپێكه‌وتنى میدیاییدا رایگه‌یاند، “به دڵنیاییه‌وه سیستمى كامێراى جێگیرى هاتووچۆى پۆینت تو پۆینت له هه‌ولێر و دهۆك جێگیر ده‌كرێت، چونكه ئه‌وه بڕیاره و ده‌رچووه بۆ هه‌موو هه‌رێمى كوردستان”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ئاماده‌ن بڕیاره‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه هاوشێوه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى عه‌لى ڕه‌شید ده‌ڵێت: “ئێمه ده‌سه‌ڵاتى بابه‌تێكى له‌و شێوه‌یه‌مان نییه و ته‌نیا كاتێك كه بڕیاره‌كه جێبه‌جێكرا ئه‌گه‌ر هاتوو هاووڵاتیان له شوێنێك زۆر گله‌ییان كرد كۆده‌بینه‌وه و رێنماییه‌كانى هاتووچۆ له‌و شوێنه ده‌گۆڕین و به‌دواداچوون بۆ گله‌ییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین”.
به وته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، “ئه‌و كه‌سانه‌ى دژى دانانى سیستمه‌كه ده‌وه‌ستنه‌وه پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن”.
عه‌لى ڕه‌شید داوا له هاووڵاتییان ده‌كات سه‌رپێچى هاتووچۆ نه‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان سه‌رپێچى نه‌كه‌ن له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كۆمپانیاكه ئیشه‌كانى كۆتایی پێده‌هێنێت و ده‌ڕوات و ئه‌وكات حكومه‌تیش قازانج ده‌كات و ئامێره‌كانى بۆ ده‌مێنێته‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


