
قوتابخانه‌یه‌ك له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: UNICEF
SNN – عەلی حەمە سەعید
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان خواست له‌سه‌ر پێداویستى قوتابیان به‌رزده‌بێته‌وه و خاوه‌نى پهڕاوگهیهكى دابینكه‌رى پێداویستى قوتابیانیش ده‌ڵێت: “به به‌راورد به ساڵى رابردوو نرخى پێداویستى قوتابیان %20 به‌رزبووه‌ته‌وه”.
ئاری سدیق، خاوەن پیشانگه‌ى پەڕاوگە و دابینكەری پێداویستی قوتابیان له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى ئه‌یلول، بە SNNی راگەیاند، “نزیكەی هەفتەیەكە رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە دایكان و باوكان سەردانمان دەكەن بەمەبەستی كڕینی پێداویستی منداڵەكانیان كه دەچنە قوتابخانە لە جانتا، جلوبەرگ، دەفتەر، قەڵەم و هۆكارەكانی فێركردن. هاوكات بەهۆی ئەوەی هاوشێوەی ساڵانی رابردوو حكومەت پێداویستی پەڕاوگەی قوتابیان لە قەڵەم و دەفتەر و پێداویستییەكانی دیكە دابینناكات خواست له‌سه‌ر كڕینى ئه‌و پێداویستیانه له بازاڕدا به‌رزبووه‌ته‌وه”.
له‌باره به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى په‌ڕاوگه ئه‌و فرۆشیاره ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ نرخەكان بەرزبوونەتەوە به‌ڕێژه‌ى %20 بەتایبەت له‌م سەرەتای دەستپێكردنهوهیهى پرۆسەی خوێندن هەمیشە نرخی پێداویستییەكانی قوتابیان بەرزە، چونكە هەموو قوتابیان و كەسوكارەكانیان بە لێشاو روو لە دووكان و بازاڕ دەكەن بۆ كڕینی پێداویستی قوتابییەكانیان ئەویش چەند رۆژێكی كەم دەخایەنێت و لەدوای دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن ئەو قەرەباڵغییە نامێنێت، ئەوكات نرخەكانیش تاڕادەیەك كەمدبنەوە، چونكە خواستیان لەسەر كەمدەبێتەوە”.
ئەو خاوەن پیشانگه پەڕاوگەیە ئەوەشی خستەڕوو، “ساڵی رابردوو ئەگەر قوتابییەكی پۆلی یەكی بنەڕەتی بە هەموو پێداویستییەكانی لە كراس و پانتۆڵ و پێلا و جانتا و دەفتەر و قەڵەم و هەندێك هۆكاری فێركردن سەرجەمی 100 هەزار دیناری تێچووبێت ئەوا ئەمساڵ هەمان ئەو پێداویستیانە بڕی 120 هەزار دیناری تێدەچێت. ماڵی وا هه‌یه زیاد لە دوو قوتابیان هه‌یه ئه‌مه‌ش بارگرانییەكی زیاتریان لەسەر دروستده‌كات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


