
هاووڵاتییه‌ك ئاو به رووخساریدا ده‌كات به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، له سبه‌یه‌وه پله‌كانى گه‌رما له شاره‌كانى هه‌رێم ده‌ستبه دابه‌زین ده‌كه‌ن.
به‌پێى پێشبینیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى ئاب، بڵاوكراونه‌ته‌وه، “له سبه‌ى شه‌ممه‌وه پله‌كانى گه‌رما روو له دابه‌زین ده‌كه‌ن و ئه‌م دابه‌زینه له چه‌ند رۆژى داهاتووشدا به‌رده‌وامى ده‌بێت”.
به‌پێى پێشبینیه‌كانى كه‌شناسى هه‌رێم، “پله‌كانى گه‌رما به‌درێژى هه‌فته چه‌ند پله‌یه‌ك به نزمى ده‌مێننه‌وه”.
كه‌شناسى هه‌رێم له‌باره‌ى به‌رزترین پله‌كانى گه‌رما له شاره‌كان ئاشكرایكردووه، “سبه‌ى شه‌ممه، لە ھەولێر پله‌ى گه‌رما 39 پلەی سیلیزی، سلێمانی 38، لە دھۆک 37، ھەروەھا لە ھەڵەبجە 41، لە کەرکوک 43 و لە گەرمیانیش 46 پلە دەبن”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سیروان ساڵح، شاره‌زاى كه‌شناسى له هه‌رێمى كوردستان رایگه‌ياند، “له کۆتایی ئەم هەفتەیه و لە رۆژی چوارشەممەوە پێشبینیی دەکەین پلەکانی گەرمی زیاتر داببەزن و پلەی چلەکان کۆتایی بێت و لە ناوچەکانی گەرمیان لە رۆژدا لە نێوان ( 35° تا 39° ) پلە جێگیرببن. پێشبینیی دەکەین کاتەکانی بەیانیان و ئێواران و شەوان تەواو فێنك بێت”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



