
چه‌ند چه‌كدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
شاره‌زایه‌كى بوارى ئه‌منى رایده‌گه‌یه‌نێت، نه‌وه‌ى سێیه‌مى داعش هه‌ڕه‌شه له عێراق ده‌كات و ده‌شڵێت: “50%ی ئه‌وانه‌ى ئێستا ده‌كوژرێن نه‌وه‌ى سێیه‌مى ئه‌و گروپه‌ن”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى ئه‌یلول، عه‌دنان ئه‌حمه‌د، شاره‌زایی ئه‌منى عێراق له نوێترین لێدوانى میدیاییدا رایگه‌یاند، “به‌پێى ئه‌و پێكهاته‌یه‌ى كه ئێمه لێكمانداوه‌ته‌وه داعش سێ نه‌وه‌ى هه‌یه. نه‌وه‌ى یه‌كه‌م پێكهاتووه له‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ركرده‌ى داعش بوون و زۆربه‌یان له شه‌ڕى كۆتایی هێنان به ده‌وڵه‌تى ئیسلامى كوژران چونكه ئه‌وان ئه‌و كه‌سانه بوون كه داعشیان دروستكرد”.
وتیشى: “نه‌وه‌ى دووه‌م پێكهاتووه له‌و كه‌سانه‌ى كه دواى كۆتایی هاتنى خه‌لافه‌ت هه‌وڵى بوون به سه‌ركرده‌یان ده‌دا و گورزى گه‌وره‌یان به‌ركه‌وت، نه‌وه‌ى سێیه‌م ئه‌و نه‌وه‌یه‌ن كه تازه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه و ئێستا چالاكن”.
به وته‌ى شه‌و شاره‌زا ئه‌منییه، “له ئێستادا نه‌وه‌ى سێیه‌مى داعش هه‌ڕه‌شه له ئه‌منییه‌تى عێراق ده‌كه‌ن، چونكه زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى له شه‌ڕه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشدا ده‌كوژرێن نه‌وه‌ى سێیه‌من”.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د باس له‌وه‌شده‌كات، “50%ی كوژراوانى داعش له عێراق له ئێستادا نه‌وتى سێیه‌من و ته‌مه‌نى هه‌مووشیان 40 زیاتر نییه”.
ئه‌و شاره‌زا ئه‌منییه ئاشكرایده‌كات، “له ئێستادا نه‌وه‌ى سێیه‌م له كه‌مپى هۆلن و پێكهاتوون له 10 بۆ 15 هه‌زار منداڵ كه بیرى تووندڕه‌وى له مێشكیاندا چێنراوه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


