
ڕێبین سه‌لام، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى | فۆتۆ: SNN
SNN
كادیرێكى پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌حاڵه پارتى له پرۆسه‌ى سیاسى بكشێته‌وه، ده‌شڵێت: “به‌هۆى ئه‌و كێشه چارهسهرنهكراوانهى كه هه‌رێم و به‌غدا هه‌یانه كشانه‌وه‌ى پارتى گونجاو نییه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ئه‌یلول، د. ڕێبین سه‌لام، كادیرى پێشكه‌وتووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “ئه‌سته‌مه پارتى بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا له په‌رله‌مان و پرۆسه‌ى سیاسى عێراق بكشێته‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه واده‌كه‌ن كشانه‌وه‌ى پارتى له پرۆسه‌ى سیاسى عێراق ئه‌سته‌م بێت د. ڕێبین سه‌لام ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “یه‌كێك له هۆكاره‌كان بریتیه له‌وه‌ى كه ئێستاش شه‌قامى شیعه‌ى عێراقى توڕه‌یه، كاتێك كورد و سوننه چونه نێو هه‌ڵبژاردنى ساڵى رابردووى په‌رله‌مان ئامانجیان ئاسایی كردنه‌وه بوو، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا و دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ گه‌یشت”.
ئه‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “دۆخى هه‌رێم هاوشێوه‌ى دۆخى ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق نییه، ئێستا چه‌ندین بابه‌ت و كێشه‌ى هه‌ڵپه‌سێردراو له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غد هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به هێزمانهوهى هاووڵاتى هه‌رێمه‌وه هه‌یه و له‌به‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ش بێت پارتى ناتوانێت بكشێته‌وه”.
قسه‌كانى ئه‌و كادیره پێشكه‌وتووه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌كاتێكدایه كه موقته‌دا سه‌رد، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له عێراق له‌ڕێگه‌ى وه‌زیره‌كه‌یه‌وه، “داواى كشانه‌وه‌ى پارتى و سوننه‌كانى كرد له پرۆسه‌ى سیاسى”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


