“به‌شێك له ده‌رمانسازان له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان رێكده‌كه‌ون بۆ ساخكردنه‌وه‌ى ده‌رمان”

سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستیی سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، گومانێكى زۆر له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ده‌رمان هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: “به‌داخه‌وه به‌پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م به‌هاكانه‌وه به‌شێك له ده‌رمانسازان له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كان رێكده‌كه‌ون بۆ ساخكردنه‌وه‌ى ده‌رمان”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ئه‌یلول، لوتكه‌ى ده‌رمانسازى عێراق و هه‌رێم له شارى سلێمانى ده‌ستى به كاره‌كانى كرد و له په‌راوێزى لوتكه‌كه‌شدا د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌ریى گشتى ته‌ندروستیی سلێمانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه ئێمه خۆمان گومانى زۆرمان له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانى ده‌رمان هه‌یه له هه‌رێمى كوردستان، پێویستیشه نه‌یشارینه‌وه كه ده‌رمانى ساخته و ده‌رمانى ماوه به‌سه‌رچوو له بازاڕه‌كاندا هه‌یه”.
وتیشى: “به‌داخه‌وه به‌شێك له پزیشكانى ده‌رمانساز له‌گه‌ڵپزیشكه‌كان رێده‌كه‌ون بۆ ساخكردنه‌وه‌ى ده‌رمانى ناپێویست به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان، كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م به‌هاكانه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا و له وه‌ڵامى پرسیارى محه‌مه‌د سه‌لامى، په‌یامنێرى SNN له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ به‌رپرسى هێنانى ده‌رمانى قاچاخه د. سه‌باح هه‌ورامى وتى: “من ده‌ستى تۆمه‌ت بۆ كه‌سێكى دیاریكراو راناكێشم، به‌ڵام سنووره‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌پرسى یه‌كه‌من”.
به وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتى ته‌ندروستیی سلێمانى، “له ئێستادا كه‌متر له 50%پێداویستى نه‌خۆشخانه‌كان له ده‌رمانساز پڕكراوه‌ته و پێویسته حكومه‌ت ده‌رچووان دابمه‌زرێنێت”.
د. سه‌باح هه‌ورامى هیواشى خواست بڕیار و راسپارده‌كانى لوتكه‌كه ببنه هۆكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى تایبه‌ت به ده‌رمان له عێراق و هه‌رێم.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



