2 ملیۆن و 300 هه‌زار زیاره‌تكار له ئێرانه‌وه هاتوونه‌ته عێراق

دیمه‌نێك له زیاره‌تكاران له كه‌ربه‌لا | فۆتۆ: CNN
SNN
له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌ڕێگه‌ى ده‌روازه زه‌مینى و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه زیاتر له دوو ملیۆن زیاره‌تكار هاتوونه‌ته عێراق.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ى ئه‌یلول، غوڵامڕه‌زا ئهبازهڕى، وته‌بێژى لیژنه‌ى باڵاى زیاره‌تكارانى ئێران له عێراق رایگه‌یاند، “سوپاسى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌وپه‌ڕى میهره‌بانیه‌وه ده‌رگاكانى خۆیان بۆ ئێمه و زیارهتكارهكانمان كرده‌وه و هاوكارییان كردین”.
له‌باره‌ى ئامارى هاتنى زیاره‌تكارانى شیعه‌ش بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانى ئه‌ربه‌عین غوڵامڕه‌زا ئهبازهڕى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا دوو ملیۆن و 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته عێراق له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه زمینیه سنوورییهكانهوه”.
به وته‌ى وته‌بێژى لیژنه‌ى باڵاى زیاره‌تكارانى ئێران له عێراق، “تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌ى هاتنى گه‌شتیاران و مه‌راسیمه‌كان به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
پێشتر له‌باره‌ى زۆرى ژماره‌ى ئه‌و زیاره‌تكاره ئێرانیانه‌ى دێنه عێراق حیكمه‌ت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌جه‌ف به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “ته‌نیا له‌ماوه‌ى یه‌ك كاتژمێردا 32 فڕۆكه‌ى ئێرانى له فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌ف نیشتوونه‌ته‌وه كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیاریان پێبووه”.
وتیشى: “له ماوه‌ى هه‌ر خولهك و 53 چركه‌یه‌كدا فڕۆكه‌یه‌ك نیشتووه‌ته‌وه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ى ئێمه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌ى هاتنى گه‌شتیار و نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌یه كه له‌مێژووى فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جه‌فدا تۆمار كرابێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



