حكومه‌تى هه‌رێم به بڕى 46 ملیار دینار قوتابخانه‌كان نۆژه‌نده‌كاته‌وه

قوتابخانه له هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕى 46 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانراوه، ده‌شڵێت: “وه‌زاره‌ته‌كه‌ى 15 ملیۆن كتێبى نوێى چاپكردووه”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى ئه‌یلول، ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به میدیاى نزیك له حزبه‌كه‌ى راگه‌یاند، “بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2022-2023 حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 46 ملیار دینارى ته‌رخانكردووه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان”.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم زانیارى نوێى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى ته‌رخانكردنى كتێبى بۆ ساڵى نوێى خوێندن و ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “حكومه‌تى هه‌رێم زیاتر له 15 ملیۆن كتێبى نوێى به بودجه‌ى 17 ملیار دینارى عێراقى چاپكردووه بۆ ئه‌وه‌ى له ساڵى نوێى خوێندندا به‌سه‌ر قوتابیاندا دابه‌شبكرێن”.
له‌باره‌ى ساڵى نوێى خوێندنه‌وه ئالان حه‌مه‌سه‌عید ئاشكرایكرد، “رۆژى سێشه‌ممه 13ى ئه‌یلول، رۆژى یه‌كه‌مى ساڵى نوێى خوێندنه له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “له رۆژه‌كانى ساڵى نوێى خوێندندا به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین كه خۆى له پاراستنى ژینگه و خۆشه‌ویستى نیشتمان و پاراستنى ئاودا ده‌بینێته‌وه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



