
ڤلۆدۆمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا | فۆتۆ: AFP
SNN
سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا به‌نیازه دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى گه‌رمكه‌ره‌وه بكاته ئه‌مانج بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزى زستاندا بتوانێت بمانشێكێنێت، ده‌شڵێت: “رووسیا به چه‌كى زستان هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ى نیسان، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایگه‌یاند، “به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانى وزه‌یه‌ى كه رووى له ئه‌وروپا كردوو ئه‌گه‌رى هه‌یه پشتیوانى ڕۆژئاوا بۆ ئۆكرانیا له وه‌رزى زستاندا لاواز ببێت. هاوكات رووسیا به چه‌كى زستان هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌كات، چونكه پلانى هه‌یه به‌شێكى زۆر له دامه‌زراوه‌كانى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى وزه بكاته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ى ئۆكرانییه‌كان نه‌توانن له وه‌رزى زستاندا خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى رووسیا وتیشى: “رووسیا ته‌نیا به‌كارهێنانى چه‌كى مرۆیی نه‌ى وه‌ستاندووه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت چه‌كى زستانیش له‌دژمان به‌كاربهێنێت”.
سه‌رۆكى ئۆكرانیا په‌یامێك ئاراسته‌ى گه‌له‌كه‌ى ده‌كات و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “پێویسته هه‌موومان ئاماده‌بین و بزانین كه زستانێكى سه‌خت و پڕ ئاڵنگاریمان له‌به‌رده‌مه”.
ڤۆلۆدیمیر زیلینسكى نایشارێته‌وه كه پشتیوانى وڵاتانى ڕۆژئاوا بۆ وڵاته‌كه‌ى كه‌مبووه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “ئێمه پێویستمان به پشتیوانى زیاترى سه‌ربازى، دارایی و سیاسى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌سه‌ر رووسیادا سه‌ربكه‌وین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



