تاوهكو كۆتایی ئهمساڵ چهند بهشه خۆراكێكى تر بهسهر هاووڵاتیاندا دابهشدهكرێت

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت، تاوهكو كۆتایی ئهمساڵ چهند بهشه خۆراكێكى تر بهسهر هاووڵاتییاندا دابهشدهكرێت، دهشڵێت: “بەراورد بە بەساڵی رابردوو دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان زۆر زیادیكردووە”.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئهمڕۆ یهكشهممه 11ى ئهیلول، بە SNNی راگەیاند، “دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەردەوامی هەیە و لە ئێستادا بریكارەكان دەستیانكردووە بە دابەشكردنی حەوتەم بەشە خۆراكی هاووڵاتییان كە سەرجەم ماددەكانی ناو بەشەخۆراك لە خۆدەگرێت لە برنج و زەیت و فاسۆلیا و نیسك و ئاوەتەتەماتە و شەكر”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، “بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمساڵ زۆرترین بەشەخۆراكی هاووڵاتییان دابەشكراوە، بەجۆرێك ئەمساڵ حەوت بەشەخۆراك دابەشكراوە. لەكاتێكدا لە تەواوی ساڵی رابردوو تەنیا پێنج بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشكراوه، تاكۆتایی ئەمساڵیش چەند بەشەخۆراكێكی دیكە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەكرێت”.
نەوزاد شێخ كامیل جەختی لەوەشكردەوە، “دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان كاریگەری زۆر باشی هەبووە لەسهر دابەزاندنی نرخی كاڵا و شمەك، بەتایبەت ماددەخۆراكییەكان لە بازاڕەكانی هەرێم بەتایبەتریش ئەو ماددە خۆراكییانەی كە لە بەشەخۆراكی هاووڵاتییان دابەشدەكرێن نرخەكانیان لە بازاڕەكان زۆر هەرزان بووە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


