زانیارى نوێ لهسهر چوون بۆ عومره به ئۆتۆمبێلى تایبهت له ههرێمى كوردستانهوه

مزگهوتى حهرام له مهككه | فۆتۆ: AP
SNN – عەلی حەمەسەعید
ماوەی چەند رۆژێكە لە دەزگاكانی راگەیاندنەوە باس لە ئەنجامدانی گەشتی عومرە دهكرێت بۆ وڵاتی سعودییە لەڕێگەی وشكانییەوە و بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی، وتەبێژی وهزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیش دهڵێت: “تائێستا هیچ رێكارێكی ئیداری و كارگێڕی نەگیراوەتەبەر بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە گەشتە بۆ وڵاتی سعودییە”.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند، “تائێستا لە هەرێمی كوردستان هیچ ئامادەكارییەك نەكراوە بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە لەڕێگەی ئۆتۆمبێل و بەڕێگەی وشكانی، چونكە ئەو بابەتە كۆمەڵێك مەرج و رێكار و رێوشوێنی تایبەت بەخۆی هەیە كە لەلایەن هەردوو وڵاتی سعودییە و عێراقەوە دەركراون و هێشتا هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم نەكراوە”.
وتیشى: “كۆمەڵێك مەرج دانراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی عومرە بكەن، لەومەرجانە دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلەی بەكاردێت بەلایەنی كەم مۆدێلی لە سەروو 2013 ەوە بێت. هەروەها ئۆتۆمبێلەكە جێگای حەوت نەفەری تێدا ببێتەوە، بهڵام ئهمه ههمووى بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقە و تائێستا لەهەرێمی كوردستان هیچ جۆرە گەشتێكی لەوجۆرە رێكنەخراوە”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، “تائێستا هیچ رێكارێكی یاسایی و ئیداری نەگیراوەتەبەر بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە لەڕێگەی وشكانییەوە له ههرێم، بەڵكو ئەوەی هەیە تەنیا دەبێت لەڕێگەی هەدوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێرەوە ئەنجامبدرێت، بهڵام ناشزانین لەداهاتوودا چ بڕیارێك دەدێت لەوبارەیەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


