“هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێم نەکردووە چونکە بە نایاسایی نەوت دەفرۆشن”

بارهگاى سهرهكى كۆمپانیاى بهبازاڕكردنى نهوتى عێراق "سۆمۆ" | فۆتۆ: Al Mayadeen
SNN
عەلا خزر بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا برایگەیاند, کوردستان سوورە لەسەر جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە هەناردەی نەوت و بەردەوامە لە هەناردەکردنی نەوت بەشێوەی نایاسایی، لە ئێستادا هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە، چونکە ئەوان بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە، بڕیاری دادگای فیدراڵی ڕەتدەکەنەوە.
خزر ئەوەش بۆ میدیا عێراقییەکان رووندەکاتەوە، لە ماوەی رابردوودا دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا بە ڕادەستکردنی سەرجەم دۆسیە و ڕێککەوتنە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی ناوەند و فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەغدادەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی ڕەتکردەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هەرێمی کوردستان سەربەخۆیانە نەوتی خۆی دەفۆشێت و پابەند نییە نە بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و نە بە بڕیارەکانی سۆمۆوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


