لە باشماخەوە تا ئێستا نزیكەی 20 هەزار زیارەتكاری شیعە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان

باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی ئەم هەفتەیەدا تا ئەمڕۆ نزیكەی 20 هەزار زیارەتكاری شیعە لە ئێرانەوە و لەڕێگەی مەرزی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، جەختیش دەكاتەوە كە وەزیری ناوخۆی ئێران دەستخۆشی زۆری هەبوو بۆ ئەو ئاسانكارییەی لە مەرزی باشماخ بۆ هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی دەكرێت.
مەریوان كەریم، لێپرسرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: هاتنی زیارەتكارانی ئێرانی لەڕێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەردەوامی هەیە و دوێنێ نزیكەی 10 هەزار گەشتیار هاتوونەتە مەرزەكەو بەرەو سلێمانی و شاری بەغدا بەڕێكەوتوون، هاوكات لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا نزیكەی 20 هەزارگەشتیار بەهەمان شێوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیارنییە تاكەی هاتنی زیارەتكارانی شیعە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێمە هەموو ئامادەكارییەكی باشمان كردووە بۆ پێشوازی لە هاتنی ئەو زیارەتكارانە بەو ڕێكارانەی كە گرتوومانەتەبەر، هاوكات ئەو زیارەتكارانەشی كە لە مەرزی باشماخەوە دێنە هەرێمی كوردستان بەشێكیان دەگوازرێنەوە بۆ شاری سلێمانی و لە تەكیەی كەسنەزانی دەمێننەوە و بشێكی دیكەشیان ڕاستوخۆ دەگوازرێنەوە بۆ بەغدا.
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ وەزیری ناوخۆی ئێران سەردانیكردوین لە نزیكەوە ئیش وكارەكانی پێشوازی و رایكردنی زیارەتكارانی ئێرانی بینیوە، زۆر سوپاسی ئیدارەی مەرزی باشماخی كردووە كە زۆر سەركەوتووانە ئیش و كاری زیارەتكارانی ئێرانی بەڕێدەكرێت، هاوكات بەهەمان شێوە شاندێكی ئێمەش چووینەتە دیوی ئێران لە مەرزی باشماخ بۆ زیاتر هاوكاری و هەماهەنگی لەبارەی پێشوازی و بەڕێكردنی زیارەتكارانی ئێرانی بۆ بەشداریكردنیان لە مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حسێن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


