لوقمان وەردی: ئەوەی قوباد تاڵەبانی دەیكات ڕێگادروستەكەیە و دواجاریش بەسودی هاووڵاتیان دەشكێتەوە

0
361

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو هەوڵانەی قوباد تاڵەبنی جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكردوون دەبێتە هۆی بوژانەوەی زیاتری بازاڕ و بەگەڕخستنەوەی پرۆژە ڕاگیراوەكان، ئەوەش دواجار بە سودی هاووڵاتیان دەشكێتەوە ئێمەش لە پەرلەمان پاڵپشتی هەركارێكین كە لەسود و قازانجی هاووڵاتیاندا بێت.

لوقمان وەردی، سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانی قوباد تاڵەبنی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ نەهێشتنی ڕۆتین لەداموودەزگا حكومییەكان و هەروەها نەهێشتنی بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنی پرۆژەكان هەوڵێكە پێویستە هەموو لایەك پشتگیری لێبكەین، چونكە دواجار ئەم هەوڵانە لە سود و قازانجی هاووڵاتیان و كاسبكاران دەشكێتەوە و دەبیتە هۆی زیاتر بووچانەوەی بازاڕ.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمەجاری یەكەم نییە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت هەوڵێكی لەوشێوەیە بدات، بەڵكوو بۆخۆی چەندین جار لە نزیكەوە ئاگاداری دۆخی فەرمانگەكان و ئیش و كاركانیان بووە، بۆیە ئەوەی ئێستا جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكردووە دەبێتە هۆی ئەوەی موڵك و ماڵی گشتی چاودێری بكرێت و بەهەدەر نەدرێت و هەروەها لێپرسینەوەش بەرامبەر بەئەو فەرمانبەرانە بگیرێتەبەر كە كەمتەرخەمن لە ئیش وكارەكانیان.

سەرۆكی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار لەپەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە، ئێمە لە لیژنەكەمان و هەروەها لە پەرلەمانیش بەهەموو شێوەیەك پشتیوانی لەو هەوڵانەی قوباد تاڵەبانی دەكەین و پێمان وایە ئەوە ڕێگا راست و دروستەكەیە بۆ ڕێگریكردن لە بەهەدەردانی موڵكی گشتی و هەروەها بەگەڕخستنەوەی پرۆژە ڕاگیراوەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەی نوێ‌.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this