لە SNNەوە هۆكاری راستەقینەی لەناوچوونی نەورەسەكانی ڕانیە بزانە

0
559

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی چەند ڕۆژێكە لەهەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە باس لە لەناوچوونی نەورەسەكانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و دەریاچەی دوكان دەكرێت ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەوە، بەڵام بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕانیە ڕاستی بابەتە بۆ SNN ڕووندەكاتەوە و ئەوە ڕەتدەكاتەوە كە نەخۆشی لەناو نەورەسەكانی ڕانییە بڵاوبووبێتەوە.

ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕانیە بە SNNی ڕاگەیاند: “بابەتی لەناوچوونی نەورەسەكانی ڕانییە و سەر دەریاچەی دووكان بەوجۆرە نییە كە لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنەوە باسی لێوەدەكرێت گوایە بەهۆی نەخۆشییەكی دیاریكراوەوە ئەو نەورەسانە لەناودەچن و نشتیمانەكەی خۆیان بەجێدەهێڵن بەڵكوو بابەتە پەیوەندی بە چەند هۆكارێكی تایبەتییەوە كە ساڵانە ئەو دیاردەیە دووبارە دەبێتەوە و هیچ نەخۆشییەكیش لەئارادا نییە كە هۆكاری سەرەكی لەناووچونی ئەو نەورەسانەبێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕاستی بابەتە بەوجۆرەیە كە ساڵانە ئەو نەورەسانە لە شوێنێكی نادیارەوە سەرەتای مانگی نیسان كۆچ دەكەن بۆ دوورگەیەك لەسەر دەریاچەی دووكان كە نزیكە لە ناحییەی خدران و ناحییەی چوارقوڕنە لە سنووری قەزای دووكان و قەزای ڕانیە و بەدورگەی نەورەسەكان ناسراوە، كاتێك كە لەمانگی نیسان كۆچ دەكەن نەورەسەكان هێلكەیان پێیە لەوێ‌ هێلانە دروستدەكەن، پاش ئەوەی هیلكەكانیان دەتوركێت و دەبن بە بەچكەی نەورەس، دواتر دایكە و باوكەی ئەو نەورەسانە دەستدەكەن بە بەخێوكردنی بەچكەكانیان و فێری فڕین و مەلەكردنیان دەكەن بۆئەوەی لەكاتی گەشتكردنیان ئەگەر كەوتنە خوارەوە توشی خنكاو لەناوچوون نەبنەوە.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ڕانیە ئەوەشی خستەروو، ئەوەی ئێستا دەوترێت نشتیمانی نەورەسەكان لە دووكان یاخود ڕانیەیە لەڕاستیدا نشتیمانی ئەوان نییە بەڵكوو تەنها تەنها بۆماوەی چوار مانگ ئەو نەورەسانە دێنە ئەو سنوورە بۆ هێلكەدانان و بەخێوكردنی بەچكەكانیانە، لەدوای ئەو چوارمانگە جارێكی دیكە نەورەسەكان كۆچدەكەنەوە بۆ ئەو شوێنەی كە لێوەی هاتوون، ئەوماوەی چوارمانگەی كەلە و سنوورەی ئێمەن كۆمەڵێكیان بەهەر هۆكارێكی ئاسایی وەك نەخۆشی یان بەهۆی زۆری تەمەنیان یان بەهۆی بچوكی تەمەنیان هەندێكیشان بەهۆی ڕەشەبای بەهێز لەناوچەدن لەكاتێكدا ئەوان ژمارەیان دەیان هەزار نەورەسە حاڵەتێكی زۆر ئاساییە ژمارەیكیان لەناوبچن هەروەك چۆن لەناو مرۆڤەكانیشدا گیان لەدەستدان و مردن هەیە لەناو ئەوانیشدا بەهەمان شێوەیە ئەمە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە، بۆیە هیچ هۆكارێكی دیایكراو نییە بۆ لەناوچوونی نەورەسەكان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this