نویترین زانیاری لەبارەی دەستكردنەوە بە دابەشكردنی دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان

0
393

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرێوبەرایەتی گشتیی كارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا ی حكومەتی هەرێم  ئامادەكاری تواویان بۆ دەستكردن بەدابەشكردنی دەرماڵەی ئەمساڵی خوێندكاران كردووە، کە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو دەرماڵەی خوێندكاران لە نێوان 40 بۆ 60 هەزار دینار دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی خوێندنی باڵا نوسراویان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كارگێری و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستیكردووە بە ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران بۆ ساڵی نوێی خویندنی 2022-2023 بۆ ئەومەبەستەش وەزارەتی خوێندنی باڵا نوسراویان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ خەرجكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمە بۆ ئەوەی وەڵامیان بدریتەوەوە و دەستبكریت بە دابەشكردنی پارەی دەرماڵی خوێندكاران.

هەر لەو زانیارییانەی كە لە بەرێوبەرایەتی گشتی كارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم دەستی SNNكەوتوون ئەوەش هاتووە كە بڕی پارەی دەرماڵەی خوێنكاران بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە نێوان 40 بۆ 60 هەزار دینار دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this