تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

دادگاى سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئەو دۆسیەی کە لاهور جەنگی بورهان جوڵاندوویەتی ئاماژەی بەوەکردووە: ” دۆسیه‌كه هه‌ر له دادگاى سلێمانییه و ته‌نیا بۆ وردبینى ره‌وانه‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه كراوه و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه بڕیارى كۆتایی درا ده‌رده‌كه‌وێت دۆسیه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شارێكى تر یان نا”.
راشیگەیاندووە: “له‌ناو دۆسییه‌كه‌دا لایه‌نى داواكار كه پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى بورهانه داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجى رۆژانه‌ى و داواشده‌كات 102 ملیۆن دینارى تر‌ى بۆ خه‌رج بكرێت بۆ دامه‌زراوه كهسییهكانى كه له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیی ئه‌و كارده‌كه‌ن”.
دەقی روونکردنەوەکەی تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
به‌ڕێزان، به‌پێویستمان زانى ورده‌كارى ئه‌و دۆسیه یاساییه‌ى كه لاهور جه‌نگى بورهان جوڵاندوویه‌تى به‌مه‌به‌ستى داواكردنى 150 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجى رۆژانه‌ى نووسینگه‌كه‌ى و 102 ملیۆن دینارى دیکە بۆ خه‌رجى دامه‌زراوه كهسییهكانى له داهاتى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان بڵاوبكه‌ینه‌وه، تاوه‌كو ناوه‌ڕۆكى دۆسیه‌كه لاى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانى یه‌كێتى روون بێت و به‌رچاوڕوونبن پێى:
خۆشه‌ویستان، ناوه‌ڕۆكى دۆسیه یاساییه‌كه كه له‌به‌رده‌ستى ئێمه‌یه له‌م دوو خاڵه‌ى خواره‌وه پێكهاتووه:
یه‌كه‌م: پاش ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا دۆسیه‌كه له دادگاى كه‌رخى به‌غداوه گواسترایه‌وه بۆ دادگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ى ئه‌یلول، پرۆسه‌ى دادبینى دۆسیه‌كه له دادگاى سلێمانى به‌ڕێوه‌چوو. له ماوه‌ى رابردوودا پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى بورهان داواى له دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه كردووه دۆسیه‌كه بگوازرێته‌وه بۆ شارێكى تر، به‌و هۆیه‌شه‌وه له ئێستادا دۆسیه‌كه هه‌ر له دادگاى سلێمانییه و ته‌نیا بۆ وردبینى ره‌وانه‌ى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه كراوه و له‌دواى ئه‌وه‌ى كه بڕیارى كۆتایی درا ده‌رده‌كه‌وێت دۆسیه‌كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ شارێكى تر یان نا.
دووه‌م: له‌ناو دۆسییه‌كه‌دا لایه‌نى داواكار كه پارێزه‌رى لاهور جه‌نگى بورهانه داواى 150 ملیۆن دینارى كردووه له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجى رۆژانه‌ى و داواشده‌كات 102 ملیۆن دینارى تر‌ى بۆ خه‌رج بكرێت بۆ دامه‌زراوه كهسییهكانى كه له به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سیی ئه‌و كارده‌كه‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


