پرۆسه‌ى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماتۆڕ سكیلهكانى هه‌ولێر به‌رده‌وام ده‌بێت

هەولێر
SNN
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م ئه‌و ماتۆڕ سكیلانهى كه به نایاسایی هاتوونه‌ته هه‌رێم ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، ده‌شڵێت: “له قۆناغى دووه‌مدا ده‌ستبه لێپێچینه‌وه له بازرگانان ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى ئه‌یلول، فازل حاجى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى رووداو رایگه‌یاند، “ئێمه سه‌رجه‌م ئه‌و ماتۆڕ سكیلانه ده‌ستبه‌سه‌ردا ده‌گرین كه به نایاسایی هاتوونه‌ته هه‌رێم و ئه‌وانه‌شى كه دوێنێ ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و له‌لایه‌ن ماتۆڕ سوارێكه‌وه سووتێنران سه‌رجه‌میان نایاسایی بوون”.
له‌باره‌ى چیرۆكى ئه‌و گه‌نجه‌ى كه دوێنێ ده‌ستى پۆلیسێكى ماچ كرد و ڤیدیۆكه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبووه‌وه فازل حاجى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “ئه‌و گه‌نجه‌ى كه ڤیدیۆكه‌ى بڵاوبووه‌وه هاووڵاتى عێراقى نییه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌پێى یاسا ناچارین رێگه‌ى نه‌ده‌ین ماتۆڕ لێبخوڕێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئه‌و گهنجهشى دوێنێ ماتۆڕه‌كانى سووتاند چووه سندوقى دلیڤهرییهكهى بهێنێته‌وه هه‌ر له‌وێ چهرخێكى له تانكى به‌نزینى ماتۆڕه‌كه‌ى داوه و ئاگرى گرتووه، به‌ڵام ئێستا ده‌ستگیر كراوه”.
له‌باره‌ى به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنهكهوه فازل حاجى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پرۆسه‌كه به‌رده‌وامى ده‌بێت و سه‌رجه‌م ماتۆڕ سكیلهكان كه مۆڵه‌تیان نییه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرێت و ده‌توێنرێنه‌وه و ده‌كرێنه ئاسن، چونكه ئه‌مانه هیچیان به یاسایی نه‌هاتوونه‌ته هه‌رێم و مه‌نه‌فێستیان نییه”.
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر باسى له‌وه‌شكرد، “نۆره‌ى بازرگانه‌كانیش دێت و له قۆناغى داهاتوودا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كان و كۆمپانیاكانى دلیڤه‌رى (گه‌یاندنى خواردنیش) ده‌كرێت، چونكه ئه‌وان هۆكارى سه‌ره‌كى هێنان و به‌كارهێنانى ماتۆڕن”.
به وته‌ى فازل حاجى، “له ماوه‌ى شه‌ش مانگى رابردوودا له‌كۆى 397 رووداوى هاتووچۆ 66 رووداویان به‌هۆى ماتۆڕ سكیله‌وه بووه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


