ئێران خواستى خۆى ده‌ربڕى بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم

سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
SNN
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ین هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم بكه‌ین و به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێران بۆ مه‌به‌ستى ئاشتیخوازانه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى ئه‌یلول، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “ئێران ئاماده‌یه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم بكات به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران‌دا باس له مه‌به‌ستى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران كراوه و ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، “مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌تۆم مه‌به‌ستێكى ئاشتیانه‌یه و دووره له شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ربازى و ململانێى سیاسى”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له به‌یاننامه‌كه‌دا، “داوا له ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم ده‌كات نه‌كه‌ونه ژێر هه‌ژموونى ئه‌جێندا و ئامانجه‌كانى ئیسرائیل و به دروستى بڕیار بده‌ن له‌باره‌ى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران”.
هاوكات هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، “ئێران بانگهێشتى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كات بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵى له‌سه‌ر بابه‌تى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
5 hours لهمهوپێش



