“پێویستناكات باسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان بكرێت”

نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا | نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى نورى مالكى
SNN
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دادگا بڕیاریداوه په‌رمان هه‌ڵنه‌وشێته‌وه كه‌واته هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ش ناكرێت، ده‌شڵێت: “ته‌نیا له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كرێت”.
نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه هاوكات یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى، دادگا بڕیارى ههڵنهوهشاندنهوهى په‌رله‌مانیدا، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه، هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ناكرێت. ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا ده‌بێت، ئه‌ویش دواى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا نورى مالكى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان پشتیوانى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى بوون و ره‌تیانكرده‌وه په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش به واتاى ئه‌وه دێت، چیتر پێویستناكات قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكرێت، چونكه له‌ڕووى یاسایی، ده‌ستوور و سیاسییه‌وه یه‌كلا بووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى ئێستا هه‌ن له گۆڕه‌پانى سیاسى عێراقدا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “هه‌وڵه‌كان له ئێستادا بۆ ئه‌وه‌یه په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و حكومه‌تێكى نوێ پێكبهێنرێت له‌پێناو ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرى سیاسى بێته ئاراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش دابینبكات”.
رۆژى 7ى ئابى 2022 دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق ئه‌و سكاڵایه‌ى ره‌تكرده‌وه كه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق تۆماركرابوو.
— Nouri Al-Maliki (@nourialmalikiiq) September 11, 2022
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


