
عەلی حەمە ساڵح
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵ هەیە 8 هه‌زار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا دەگیرێت و دەیفرۆشنە کارگەكانی ئاسن و دەکرێتە شیش، ده‌شڵێت: “لە پۆلیسی هاتوچۆ بەشی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل هەیە، بەڵام ژمارە پێدان و لێخوڕینی قەدەغەیە”!
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ى ئه‌یلول، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ڕێگه‌ى په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك په‌یامێكى ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌باره‌ى چارەسەری گرفتی ماتۆڕسکیل و رایگه‌یاند، “هێنانی ماتۆڕ سکیل بە فەرمی لە گومرگەوە تا چەند مانگێک پێش ئێستا قەدەغە بوو، لە پۆلیسی هاتوچۆش تۆمارناکرێت ژمارەی پێبدەن بۆ ئەوەی ئەم پرسە بەیاسایی بێت، بەڵام ئاسایی بوو بە پارچە بییهێنن و لێرە بیبەستن، دواتر دەستی بەسەردادەگیرێت و بە ئاسن دەیفرۆشن”!
وتیشى: ” ساڵ هەیە نزیکەی 8 هه‌زار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا دەگیرێت و دەیفرۆشنە کارگەی ئاسن و دەکرێتە شیش!”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “لە پۆلیسی هاتوچۆ بەشی مۆڵەتی ماتۆڕسکیل هەیە، بەڵام ژمارە پێدان و لێخوڕینی قەدەغەیە”!
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان باسى له‌وه‌شكردووه، “ئێستا بژێوی ژیانی هەزاران کەس لەسەر ماتۆڕسکیلە، پێویستە ماوەیەک دیاری بکرێت بەپێی مەرج و سەلامەتی تۆماربکرێن و ڕێگا پێدانیان هەبێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
6 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
8 hours لهمهوپێش



