عێراق ژمارهیهكى پێوانهیی نوێى له یهدهگى دراوى بیانیدا تۆمار كرد

دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئهمڕۆ یهكشهممه 12ى ئهیلول، یەدەگی دراو لە بانكی ناوەندیی عێراق 85 ملیار دۆلاری تێپەڕاند ئەوەش بەرزترین ئاستی یەدەگی دراوە لەماوەی 28 ساڵی رابردوودا و پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی عێراق بگاتە 90 ملیار دۆلار.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “لەئێستادا بانكی ناوەندی عێراق خاوەنی بڕێكی باش لە زێڕ و دراوی یەدەگە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەمساڵدا حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی نەبوو، هاوكات لە پرۆژە یاسای ساڵی رابردووش نرخی بەرمیلێك نەوت بە 45 دۆلار دانرابوو، بۆ ئەمساڵیش كار بەیاسای خەرجكردنی ( یەك لەسەر 12) كرا بۆ دابینكردنی پارە بۆ خەرجییەكان و پرۆژەكان”.
وتیشى: “ماوەی ساڵێكە نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەروو 100 دۆلارەوە فرۆشراو. هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتیش لە یاسای بودجە بە 45 دۆلار خەمڵێندراوە، بۆیە ئەو زیادەیەی لە فرۆشتنی نەوت دەمێنێتەوە حكومەتی عێراق لە كڕینی زێڕ و زیادكردنی دراوی بیانی بەكاریهێناوە ئەوەش وایكردووە یەدەگی دراو لە بانكی ناوەندی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز ببێتەوە”.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە بانكی ناوەندیی عێراق لە راگەیێندراوێكدا رایگهیاند، “یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق بۆ زیاتر لە 85 مليار دۆلاری ئەمریكی بەرزبووەتەوە پێشبینی دەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ بگاتە 90 ملیار دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە كە لە ساڵی 2003وە تائێستا تۆماركرابێت، هاوكات یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندیی عێراق بووەتە 130.4 تۆن، كە بایی 7 ملیار دۆلارە، بەوەش عێراق لە یەدەگی زێڕ چووەتە پلەی 30 لە ئاستی جیهان و چوارەمیش لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


