كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەم زووانە بەڕێوەناچێت

کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا بە بەشداری نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان چەندین كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بەڕَوەچوو بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی لایەنە سیاسییەكان دیاری نەكراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو لیژنانەی كە لەدواین كۆبوونەوە بڕیاری پێكهێنانیان درا دەستبەكار نەبوون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی ژووری پەیوەندییەكانی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە دواین كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و (جنین پلاسخارت) نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، بڕیاری ئەوەدرا كە لیژنەیەكی تایبەت پێكبهێندرێت بۆ ئەوەی زەمینە بۆ كۆبوونەوە خۆش بكات بۆ ئەوەی بتوانن لەكۆبوونەوەی داهاتوودا بڕیار لەبارەی هەڵبژاردن بدەن، بەڵام تائێستا ئەو لیژنەیە دەستبەكارنەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێناچێت بەمزووانە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان بڕێوەبچێت چونكە لە كۆبوونەوەكانی ڕابردوودا ئەوەی پێویست بووە قسەوباسی لەسەركراوە تەنها ئەوەماتەوە بڕیار لەسەر شێوازی هەڵبژاردن و وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدرێت ئەوەش تاڕادەیەك بڕیارێكی قورسە بۆ لایەنە سیاسییەكان چوونكە هەموویان هاوڕانین.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، تا زەمینە سازی نەكرێت و لایەنەكان لە ناو خۆیاندا نەگەنە رێككەوتن لەبارەی هەڵبژاردن، كۆبوونەوەی لووتكە بۆ بڕیاردان لە سەرۆكایەتی هەرێم ناكرێت، چونكە تا ئێستا لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا پرسی پێكهاتەكان و شێوازی هەڵبژاردن و هەروەها هەمواری یاسای هەڵبژاردن یەكیلای نەكراوەتەوە، ئەوەش گرفتی سەرەكین لەبەردەم ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


