
خۆپیشاندان له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له به‌غداى پایته‌ختى عێراق هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان ده‌ستیان پێكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى ئه‌یلول، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پاش دوو مانگ له په‌ككه‌وتنى كاره‌كانى ده‌ستبه‌كار ده‌كاته‌وه. كارنامه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بریتیه له دوو ته‌وه‌ره‌ى سه‌ره‌كى كه یه‌كه‌میان ده‌نگدانه له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق. ته‌وه‌ره‌ى دووه‌میش پێكهاتووه له ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى كاتى كۆبوونه‌وه‌كه رێكاره ئه‌منییه‌كان تووندتر ده‌كرێنه‌وه و سه‌رجه‌م رێگه‌كانى چوون بۆ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا داخراون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى، ماوه‌ى زیاتر له 24 كاتژمێره هێزێكى زۆرى ئه‌منى له به‌غدا بڵاوه‌یپێكراوه.
تووندبوونه‌وه‌ى رێكاره‌كان رێگر نییه له‌وه‌ى كه خۆپیشاندان له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌كى زۆر خۆپیشانده‌ر به‌ره‌و مه‌یدانى ته‌حریرى به‌غدا به وتنه‌وه‌ى دروشم به‌ڕێكه‌وتن.
كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان له‌كاتێكدایه كه رۆژى 26ى ئه‌یلول، رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانى (بەڕێوەبردنی دەوڵەت) كرا كه پێكهاتووه له چوارچێوەی هەماهەنگی، پارتی دیمو‌كراتى كوردستان، یەکێتیی نیشمانیى كوردستان، هاوپەیمانی سیادە و عەزم و بابلیون به‌مه‌به‌ستى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


