
SNN
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لە ئێستادا بەشی بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی شار کراوەتەوە، هاوکات هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لەم وەرزەدا.
دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: توانیومانە بە سەرکەوتوی بەشی بوژانەوەی دڵ لە نەخۆشخانەی شار بکەینەوە و تەواوی ئامێر و پێداویستییەکانی بۆ دابینکراوە، پێشتر هەر نەخۆشێک هەبوایە دەبوو رەوانەی نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ بکرایە.
هاوکات دکتۆر سەباح هۆشداریدا لە زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە و ئاماژەی بەوەکرد: وەرزی کۆلێرا بەڕێوەيە و پێويستە هاووڵاتيان پابەندی ڕێنماييە تەندروستييەکان بن”.
وتیشی “لە هەوڵداین بۆ کردنەوەی بەشی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی منداڵان و بۆ ئەومەبەستە قاتێک لە نەخۆشخانەکوی بۆ دابینکراوە، وەزارەتی دارایی رەزامەند بووە لەسەر خەرجکردنی بودجەکەی.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا د.رەهێڵ کردنەوەی بەشی بوژانەوەی دڵی بە گرنگ وەسفکرد و باسی لەوەکرد: ئەمە نەخۆشخانەیەکی گەورەیە لەم قەیرانە داراییەدا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



