لە SNNەوە وردەکاری کۆی هێرشەکانی ئێران بۆسەربنکەو بارەگاکانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات دەخرێتەڕوو

تۆپبارانی ئێران لە خاکی هەرێم
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا نزیکی سەرلەئێوارە، ئێران لە ڕێگای ڕۆکێت و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپی دوورهاوێژەوە هێرشی کردە سەر بنکەو بارەگای حزبە کردییەکانی ڕۆژهەڵات کە بەهۆیانەوە چەندین شەهیدو برینداری بەدوای خۆیانداهێنا، SNNیش وردەکەری کۆی ئەوهێرشانەی ئەمڕۆ و ژمارەی شەهیدەکان بڵاودەکاتەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN لە سەر لە بەیانی ئەمڕۆوە ئێران لەڕێگای تۆپی دوور هاوێژ و درۆنی خۆ کوژییەوە، هێرشێکی فراوانی کردە سەر کەمپەکانی زڕگوێز، کە چەند کەمپ و بارەگایەکی هەر سێ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان و زەحمەتکێشان و کۆمەڵە ڕێکخراوی حزبی کۆمۆنیستی تێدایە، هێرشەکان لە ڕێگای درۆنەوە ئەنجامدراون سەرەتا ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کراوەتە ئامانج و لە ماوەی چەند خولەکێک هەژدە درۆنی خۆکوژی بەر بارەگاکانی هەرسێ کۆمەڵە کەوتوون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئەوەی پێشمەرگەکان پێشتر ڕێو شوێنی خۆپارێزیان گرتوەتەبەرو بەم هۆیەوە زیانی گیانیان کەم بووە لەچاو گەورەیی بۆردومانەکە، هاوکات پاش چەند خولەکێک لە بۆردومانی بارەگاکانی کۆمەڵە بە درۆن و ڕۆکێت هێرش کرایە سەر بارەگای قەڵای دیموکرات لە نزیک گەڕەکی هەرمۆتە لە شاری کۆیە، تا کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ سێجار هێرشی موشەکی و درۆن ئەنجامدران هێرشەکان، ۲٦ جێگای لەناو بارەگاو کەمپی دیموکرات لە کۆیە بەئامانج گرتووە، لە هەمان ساتی هێرشەکەی سەر دیموکرات لە کۆیە هێرشی درۆن و ڕۆکێت کرایە سەر سەنگەرەکانی پارتی ژیانی ئازاد لە گوندی شێراوە لە نزیک شارۆچکەی پردێ.
هەرلە بەدواداچوونەکانی SNNئەوەشهاتووە، لەئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆ پێنج پێشمەرگە لە بارەگاکانی حزبی دیموكراتی لە شاری كۆیە شەهیدبوون کە بریتین لە ( محەمەد خەلیلی،میلاد پیر ساحێب، رەیحان كەنعانی، هاجەر كەریمی، شێركۆ بەرتانی)هاوکات(18) كەسی دیكە لە كۆیە برینداربوون،لە هێرشەکانی سەر پردێش پێنج پێشمەرگەی پارتی ئازادی كوردستان شەهیدبوون و 14 کەسی دیکەش برینداربوون، لەێرشەکانی سەرزڕگوێزیش کەپێشمەرگەکانی کۆمەڵەی تێدانیشتەجێن تەنها سێ پێشمەرگە برینداربوون.
دوای هێرشەکان، سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆو ڕایگەیاند هێرشەکان بەموشەکی ۳٦۰ و درۆنی بۆمب هاوێژ و درۆنی خۆکوژی ئەنجامدراون، لەبارامبەریشدا حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی هێرشەکانی کرد و ڕایگەیاند بەزاندن و پێشێلکردنی چەندبارەی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بە مووشەکباران، بە توندی سەرکۆنە دەکەین.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



