ئەو بەڵینانەی بە كورد دراون دەستكەوتی باشیان تێدایە، بەڵام گرفت لە جێبەجێكردنیاندایە

0
491

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەسەروبەندی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی و دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان، كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق كۆمەڵێك بەڵێنی بە كورد داوە كە لە كابینەی نوێی حكومەتەكەیدا جێبەجێانبكات، پەرلەمانتارێكی كوردیش جەخت لەوەدەكاتەوە بەڵێنەكانی بەكورد دراون شتی زۆرباشیان تێدایە بەڵام وەك هەمووجارەكان گرفت لە جێبەجێكردنیاندا دروستدەبێت.

محەمەد شیاع سودانی كاندیدی چوارچێوەی هماهەنگی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكوردییەكان چەندینبەڵێنی داوەكە لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتكەیدا جێبەجێیان بكات، جەختی لەوەشكردووەتەوەكە نیەتی ڕاستەقینە و ئیردەمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، هاوكات چارەسەر پرسی نەوتی هەرێم تەنها یاسای نەوت و گازە، بەڵێنی ئەوەی داوەكە ڕەشنووسی پرۆژەكەمان هەیە لە ماوەی شەش مانگە ئامادەی دەكەین و دەینێرینە پەرلەمان، هاوكات لە یاسایی بودجە پشک و مووچەی هەرێم جێ دەكەینەوە.

چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی كوردی كردووە و چەندین بەڵێنی زۆرباشیشی پێداوین، بەڵام وەك هەموو جارەكانی دیكە ترسمان لەوەهەیە ئەو بەڵێنانە جێبەجێنەكرێن و گرفتیان بۆ دروستبكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، كە وەك فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە لەهەوڵی ئەوەدابوون مافەكانی گەلی كورد لەبەغدا بچەسپێندرێت، بۆ ئەومەبەستەش هەمیشەدەرگای كراوەبووە بەڕووی سەرجەم هێزوو لایەنەسیاسییەكانی دیكەی هەرێم و عێراق بۆئەوەی پێكەوە كاربكەن و كۆتایی بەناكۆكییەكانمان بهێنین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this