“لە سێ كابینەی حكومەت بەڵێنی دروستكردنی پردێك بەهەڵەبجە دراوە بەڵام هێشتا دروستنەكراوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات لەماوەی سێ كابینەی ڕابردووی حكومەتی هەرێم بەلێنی جێبەجێكردنی دروستكردنی پردی تووەقوت بە هەڵەبجەدراوە، بەڵام هێشتا گرێبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەكە لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە واژۆ نەكراوە و حكومەت نایەوێت هەڵەبجە لە پەراوێزخستن رزگاری ببێت، جەختیش دەكاتەوە پارێزگای هەڵەبجە بەدەست كەمی میلاكی فەرمانبەران لەداموودەزگا حكومییەكانەوە دەناڵێنێت.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەندساڵێكە بەڵێندراوەبە جێبەجێكردنی پرۆژەی پردی تووەقوت كەپارێزگای هەڵەبجە بەئیدارەی گەرمیانەوە دەبەستێتەوە، بەڵام تائێستا ئەوپرۆژەیە نەخوراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەكاتێكدا لە كابینەكانی پێشوو بودجەی بۆ تەرخانكراوە و لە كابینەی هەشتیش بە هەمان شێوە لە 2019/7/1 بودجەی بۆ تەرخانكرا و خرایە سەر هەژمارە بانكییەكەی، بەڵام دواتر كە كابینەی نۆیەم دەستبەكار بوو، بڕیار درا جارێكی دیكە بودجەی بۆ تەرخان بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بودجەی پرۆژەكە بە نزیكەی 28 ملیار و 500 ملیۆن دینارە پێشتر هەڵەیەكی نێوان وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و ئەنجوومەنی وەزیران هەبوو كە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران تەنیا بۆ هەشت ملیار و 450 ملیۆن دینار هەبوو و رەزامەندیی بۆ بڕەكەی دیكەی پارەكە نەبوو، بەڵام دواترئەنجوومەنی وەزیران بە دانوستاندنێك لەگەڵ وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە پردی سازانیان لابرد و رەزامەندییان لەسەرپردی تووەقوتدا، بڕیارە بەمنزیكانە بەردی بناغەی پردەكە دابنرێت، بەڵام هێشتا لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە گرێبەستەكە واژۆ نەكراوە.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، كێشەی نەبوونی فەرمانبەرمان لە فەرمانگەكان هەیە و هێشتا چارەسەر نەكراوە كە 51 فەرمانگەن و زیاد لە حەوت هەزار و 230 فەرمانبەرمان پێویستە، هاوكات نزیكەی 37 فەرمانگەیش هەن كە هێشتا دروست نەكراون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



