
كۆمه‌ڵێك منداڵى كورد له‌كاتى بۆردومانه‌كه‌ى كۆیه | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
كۆمارى ئیسلامى ئێران به‌یانى دوێنێ چوارشه‌ممه 28ى ئه‌یلول، چوار ناوچه‌ى هه‌رێمى كوردستانى بۆردومانكرد كه پێكهاتوون له، کۆیە، پشدەر، برادۆست، زڕگوێز، پردێ و باره‌گاى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و پارتى ژیانى ئازادى كوردستانى بۆردومانكرد.
به‌پێى زانیارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بۆردومان و مووشه‌كبارانه‌كانه‌وه، “تاوه‌كو ئێستا 15 كه‌س شه‌هید بوون و 45ى تریش برینداربوون كه برینى به‌شێكیان سه‌خته و به‌شێكیشیان كه‌مئه‌ندام بوون و به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى بۆردومانه‌كانه‌وه عه‌باس نیلفروشانن، جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سوپاى پاسدارانى به پێگه‌ى ئیرانى سه‌ربه حكومه‌تى ئێرانى راگه‌یاند، “ئه‌و باره‌گایانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بۆردومانمام كردن زۆرترین رۆڵیان هه‌بووه له رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ئێران.
وتیشى: “رێگه ناده‌ین هیچ كه‌س ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێمه سه‌رچاوه‌ى گرژییه‌كانى سه‌ر ئێران له‌ناوده‌به‌ین”.
هاوكات محەمەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، “بە 73 موشەكی بالستی و دەیان فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبرێژكراو بنكە و بارەگای حزبەكانی دژبەری خۆمان لەناو خاكی عێراق كردە ئامانج”.
وتیشى: “سوپای پاسداران توانیویه‌تى 42 ئامانج بپێكێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



