ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجام ده‌دات

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ئه‌یلول، به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حزبه كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى باسده‌كرێن.
SNN له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى ته‌وه‌ره‌كانه‌وه ئه‌وه‌ى زانیووه، “سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه به وه‌ستان بۆ گیانى شه‌هیدانى بۆردومانه‌كانى دوێنێ وڵاتى ئێران له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كات، پاشان راپۆرتى مه‌كته‌به‌كانى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ده‌خرێته‌ڕوو و خوێندنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت و گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
هاوكات، “له ته‌وه‌رى دووه‌مدا چه‌ند بابه‌تێكى په‌یوه‌ندیدار به مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان تاوتوێده‌كرێن و بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى سیاسى عێراقیش ده‌خرێنه به‌ر باس به‌تایبه‌تى هه‌ردوو بابه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و دۆخى گوزه‌رانى هاووڵاتیانى هه‌رێم”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


