چاکسازیی گەورانی هەولێر: دەستەى مافى مرۆڤ بە ڕێککارە ئەمنيیەکان دڵگران بوون

SNN
چکسازی گەورانی هەولێر لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: دوای تەواوکردنی رێکارەکان کارئاسانی تەواو کراوە بۆ دەستەی مافی مرۆڤ و زۆریش داوایان لێکراوە بێنە ژوورەوە و کاری خۆیان ئەنجامبدەن بەڵام بە ڕێککارە ئەمنیەکان دڵگران بوون و گەڕاونەتەوە.
پێشتر بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: ( مونا یاقوو) سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ كە پلەی وەزیری هەیە بە مەبەستی سەردانيکردنی زيندانيانی بادينان شەردانی چاکسازی گەورانی هەولیری کردووە بەڵام ڕێگرییان لێكرا و نەیانهێشت سەردانی چاكسازییەكان بكەن.
دەقی روونکردەوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/٢٨ کە پێشووتر هەماهەنگی کرابوو بەڕێزان لە سەرۆکایەتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن، بەڵام پێویست بوو بەر لە گەیەشتنیان پەیوەندی بکەن و زانیاری لەسەر جۆر و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان بدەن بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی خاڵەکانی پشکنین بۆ ئەوەی هەماهەنگی و کارئاسانی تەواویان بۆ بکرێت لەکاتی گەیشتنیان بەڵام ڕاستەوخۆ بە دوو ئۆتۆمبێلی تابلۆی تایبەت سەردانیان کردووە، دوای پەیوەندی کردنیان بە بەڕێز بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر، هەرچەندە بەڕێزیان لە هەمان کات بەشداربوو لە وۆڕکشۆپێک لەژێر ناونیشانی (ئاشنا کردنی لایەنە سەرەکیە جێبەجێکارەکانی پلانی مافی مرۆڤ لەھەرێمی کوردستان) کەنوسینگەی رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لەحکومەتی ھەرێمی کوردستان بەھاوکاری لەگەڵ کۆمیتەی6 نێودەڵەتی خاچی سوور (ICRC) ئەنجامیدا بوو ، دوای چەند خولەکێکی کەم لە پەیوەندیەکەیان پێشوازیان لێکراوە و کارئاسانی تەواویان بۆکرا وە زۆریش داوایان لێکراوە بێنە ژوورەوە و کاری خۆیان ئەنجام بدەن بەڵام بە ڕێککارە ئەمنیەکان دڵگران بوون و ڕەتیان کردەوە و گەڕانەوە ،ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران/هەولێر هەمووکات دەرگامان کراوەیە بۆ گشت دەستە و ڕێکخراو و لایەنە پەیوەندیدارەکان کە خزمەتی سزادراوان دەکەن بە هیچ شێوەیەک ڕێگریان لێ نەکراوە.
ڕاگەیاندنی چاکسازی گەوران/هەولێر
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


