نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و درێژەدان بە دانیشتنەكانی پەرلەمان

بەغدا
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق هەنگاوێكی گرنگ بوو بەئاراستەی كۆتایی هێنان بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی، بۆیە لە ئێستادا تەنها هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران ماوە و چوارچێوەی هەماهەنگیش كاندیدی خۆیانیان دیاریكردووە.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی دوێنێ ڕوویدا لە پەرلەمانی عێراق بە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكان هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاراستەی كۆتایی هێنان بەدۆخی چەقبەستووی سیاسی و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی.
ئاماژەی بەوەشكرد: چوارچێوەی هەماهەنگی كاندیدی خۆیانیان دیاریكردووە كە ( محەمەد شیاع سودانی)یە و ئەوكاندیدەش بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەتەكەی ئاشكراكردووە، بۆیە لە ئێستادا تەنها ئەوە ماوە سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت و لە پەرلەمانیش دەنگبدرێت بە كاندیدی سەرۆكوەزیران بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، بەڵام نازاندرێت كەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەومەبەستە كۆدەبێتەوە.
محەمەد شیاع سودانی كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لە كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەكوردییەكان چەندین بەڵێنی داوەكە لە پێكهێنانی كابینەی حكومەتەكەیدا جێبەجێیان بكات، جەختی لەوەشكردووەتەوە كە نیەتی ڕاستەقینە و ئیردەمان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا، هاوكات بەڵێنی ئەوەی داوە كە ڕەشنووسی پرۆژە یاسای نەوت و گاز لە ماوەی شەش مانگدا ئامادە دەكەن و دەینێرینە پەرلەمان، هاوكات لە یاسایی بودجە بودجە و مووچەی هەرێم جێ دەكەنەوە.
دوێنێش چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: ڕاستە كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنی كوردی كردووە و چەندین بەڵێنی زۆرباشیشی پێداوین، بەڵام وەك هەموو جارەكانی دیكە ترسمان لەوەهەیە ئەو بەڵێنانە جێبەجێنەكرێن و گرفتیان بۆ دروستبكرێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



