
SNN
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، “لەو کۆبونەوەیەدا کە رۆژی29/9/2022 لە سلێمانی لە هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سازکرا، گفتوگۆ دەربارەی کاری رێکخراوەیی و ڕاپۆرتی کۆمسیۆن و مەکتەبەکان کرا”.
ئاماژە بەوەشکراوە: “ئەنجومەنی سەرکردایەتی هەروەها سڵاو و نەوازشی خۆی نارد بۆ پێنجەمین ساڵیادی ماڵئاوایی سەرۆک مام جەلال ڕابەر و سەرکردەی نەمری گەلەکەمان و پەیمانی دووپاتکردەوە، کە لەسەر ڕێبازی ئاوەدانی سەرۆک مام جەلال درێژە بە خەبات و تێکۆشانی هەمە لایەنە بدات تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکرات و فیدڕاڵ و تەوافقی کە سەرۆک مام جەلال زیاتر لە شەست ساڵ خەباتی بێوچانی بۆ کرد تا بەدیهێنانی کۆڵی نەدا و سەری خست”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


