
گێڵگەی نەوت
SNN
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان بەراورد بە نرخی دوێنێ رووی لەبەرزبوونەوە کردووە.
ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بە 87 دۆلار و 18 سەنت بوو، بەڵام لە ئێستادا رووی لە هەڵکشان کردووە و بە 87 دۆلار و 48 سەنتە.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش کە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە 81 دۆلار و 23 سەنت بوو لە ئێستادا بە 81 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە و بە هۆی دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئوکرانیا نرخی نەوت بەشێوەیەکی پێوانەیی رووی لە بەرزبوونەوە کرد و لە سەروو 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ماوەیەکە لە خوار 90 دۆلارەوە جێگیر بووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
33 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


