بەبەڵگە ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەكردنی 14 مادەی خۆراكی درێژكرایەوە

0
493

SNN-عەلی حەمەسەعید

دوای ئەوەی لە چەند مانگی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەكردنی ژماەیەك كاڵا و شەمەكی خۆراكی ئەمڕۆ دوا وادەی ئەو لێخۆشبوونەبوو، بەڵام بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم نووسراوێكی ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كردووە،كەتیایدا بڕیاری لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی دەرێژ دەكرێتەوە بۆ كاتێكی دیكە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: پاڵپشت بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری و لەبەرژەوەندی گشتی بڕیاریاماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 14 جۆر مادەی خۆراكی تا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران، كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لێخۆشبوون لە باجی گومركی بۆ 14 جۆر مادەی خۆراكی لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت و ڕۆن و چەند مادەیەكی دیكەی خۆراكی دەگرێتەوە و ماوەی لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ نوێدەكرێتەوە.

بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لە كاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەچەند مانگی رابردوودا و بەمەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان، لێخۆشبوونی بۆ چەندین جۆر مادەی خۆراكی لە گومرگەكان دەركرد بریارەكەش تا ئەمڕۆ 30ی ئەیلوول كاری پیكراوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەو لێخۆشبوونە گومرگییە درێژدەكریتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this