بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر 64 بەركەوتەی چەكی كیمیایی ڕەوانەی ئێران دەكرێن

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات دوای هەوڵە بەردەوامەكانمان بۆ ناردنەدەرەوەی بریندارانی چەكی كیمیایی و چارەسەركردنی كێشە تەندوستییەكانیان، دواجار وەزارەتی تەندروستی بە تەرخانكردنی بڕی زیاد لە 262 ملیۆن دینار ڕەزامەندی دەربڕی بە ناردنەدەرەوەی 64 برینداری چەكی كیمیایی لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان.
د.ئازاد مستەفا،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند:لەدرێژەی هەوڵەكانمان بەئاراستەی خزمەتكردنی بریندارانی چەكی كیمایی و ناردنەدەرەوەیان بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری و وەرگرانی چارەسەری پێویست، دوای هەوڵێكی زۆر توانیمان ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی بەدەستبهێنین بە تەرخانكردنی بڕی 262 ملیۆن دینار بۆ ناردنەدەرەوەی 64 برینداری چەكی كیمیایی لەسەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بریندارانەی چەكی كیمیایی كە ڕەوانەی دەرەوە دەكرێن ئەوانەن كە بیناییان لە مەترسیدایە بە هۆی مانەوەی كاریگەری درێژخایەنەكانی سوتانی گلێنەی چاویان بە هۆی غازی خەردەلەوە، بۆیە
لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیاریەتی وتێگەیشتینی تەواو لە داواكاری بەركەوتوان و ئەو لیستەی لە دوو ساڵی رابردوو پزیشكی پسپۆری چاو (دكتۆر نادری) پێشنیاری كرد بۆ نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاویان، ڕەوانەی دەرەوەیان دەكەین، كە تەنها لە هەڵەبجە نین بڵكوو خەڵكی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیشیان تێدایە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێكمان خستووەتە گەر بۆ ئەوەی لە ئایندەیەكی زۆر نزیكدا ئەم جۆرە نەشتەرگەریانەش لە ناو نەخۆشخانەی بەركەوتوانی چەكی كیمیایی هەلچەبجە ئەنجام بدرێن، بۆئەوەی چیدیكە پێویست نەكات بەركەوتوانی چەكی كیمیایی ڕەوانەی دەرەوە بكرێن و دواتر لەلایەن هەندێك كەس ولایەنەوە وەك موزایدە بەكاربهێنرێن لەپێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



