بەهۆی بۆردومانەکەی ئێرانەوە نزيکەی 700 خێزان لە کۆيە ئاوارە بوون

بنكهیهكى خاپووربووى حزبى زهحمهتكێشانى كوردستان له زڕگوێز | فۆتۆ: SNN
SNN
قائيمقامی کۆيە رايگەياند: بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە نزيکەی 700 خێزان لە کۆيە ئاوارەبوون، تا ئێستا زيانە مادييەکان نەزانراون.
تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە لەبارەی بۆردوومانەکەی رۆژی چوارشەممەی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکيدا راگەیاند: “بەهۆی مووشەکباران و هێرشە درۆنییەکەی رۆژی چوارشەممەی ئێرانەوە بۆ سەر کامپی ئازادی لە کۆیە، لەنێوان 600 بۆ 700 خێزانی کامپەکە و دانیشتووانی گوندی شیلە بۆ نێو شاری کۆیە ئاوارەبوون، بەشێکی ئەو ئاوارانە دانیشتووی گوندی شیلەن کە نزیکەی یەک کیلۆمەتر لە کامپی ئازادییەوە دوورە”.
وتيشی “ئەو ناوچەيەی هێرشەکەی بۆ کراوە هاتووچۆکردن بۆی قەدەغەکراوە بەهۆی مەترسی هێرشکردن بۆسەری، هەربۆيە ناتواندرێت ئەو خزمەتگوزارييانەی تێکچوون چاکبکرێنەوە، تا ئێستاش زيانە مادييەکانی نەزاندراون.
رۆژی 28ی ئەم مانگە ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر بارەگاکانی حزبی ديموکرات و کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە سنووری کۆيە بەهۆی هێرشەکەوە 17 کەس گيانيان لەدەستدا و نزيکەی 50 کەسيش برينداربوون.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


