
SNN
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەكان 22 كەسیان لە بەغداد دەستگیركردووە كە مەرج و یاسای نشینگە و مانەوەیان پێشێلكردبوو.
ئەمڕۆ هەينی،وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە ئەو كەسانە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوەوە زانیارییان لەبارەوە كۆكراوەتەوە و دەركەوتووە بەبێ بوونی بەڵگەنامەی ڕێپێدان، ڕوویان لە بەغداد كردووە و تیایدا ماونەتەوە.
ئاشكرایكردووە: ئەو كەسانە لە وڵاتانی بیانییەوە هاتوونەتە عێراق و بە هاوكاریی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی و ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیركراون و دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەكان و ڕەگەزنامەی ئەو 22 كەسە ئاشكرابكات.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



