
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه پێدانى قه‌رزى بچووكى 15 ملیۆن دینارى ده‌ستپێبكاته‌وه و وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمیش سه‌رپه‌رشتی پێدانى قه‌رزه‌كه ده‌كات.
ماوەی زیاتر له چوار ساڵە پێدانی قەرزی بچووك به هاووڵاتییان كە بڕەكەی 15 ملیۆن دینارە راگیراوە بەهۆی ئەو قەیرانە دارایییەی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرته‌وه.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومه‌تى هه‌رێم بە SNN دراون، “سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دەستكردنەوە بە پێدانی قەرزی بچوك بە هاووڵاتییان و گەنجان بەتایبەت ئەو گەنجانەی كە خاوەن بیرۆكە و پرۆژەی بچوكن تەواوبووە و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتیش لیژنه‌یەكی تایبەتی پێكهێناوە بۆ دەركردنی مەرج و رێنماییەكانی تایبەت بە پێدانی ئەو قەرزە”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “لە ئێستادا تەنیا رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ماوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی ئەو قەرزە بدەن”.
له‌باره‌ى مه‌رج و رێنماییه‌كان ئایا وه‌ك پێشوو ده‌بێت یان مه‌رج و رێنمایی نوێى بۆ زیاد ده‌بێت؟ SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “بڕیاره لەكاتی دەستپێكردنەوەی قەرزی بچوك رێكاری نوێى دیكە بگیرێتەبەر، مەرجەكانی پێدانی قەرزی بچووك وەك پێشتر نابێت و گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە چەند رۆژی داهاتوو مەرج و ریكارە نوێیەكان ئاشكرا دەكرێن”.
هه‌ر به‌پێى زانیاریه‌كانى SNN ورده‌كارى پێدانى قه‌رزه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه، “مەرجی سەرەكی پێدانی قەرز بە گەنجان و خاوەن پرۆژەكان ئەوەیە كە ئەو كەسەی داوای ئەو قەرزە دەكات بە بەڵگە بیسەلمێنێت كە خاوەن بیرۆكە و پرۆژەی تایبەت بە خۆیەتی و پێویستی بەو بڕە پارەیە دەبێت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكەی، هاوكات بەڵێننامەش پڕبكاتەوە كە لەوادەی دیاریكراودا قەرزە بگێرێتەوە كە دواتر وادەی گەڕانەوەكەی دیاری دەكرێت بەگوێرەی جۆری پرۆژەكە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


