حكومهت ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەكردنی 14 مادەی خۆراكی درێژ كردهوه

كۆگایهكى خۆراك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم نووسراوێكی ئاراستەی دەروازە سنوورییەكان كردووە و تێیدا بڕیاریداوه به درێژكردنهوهى ماوهى لێخۆشبوون لە 14 جۆر ماددەی خۆراكی.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNNی راگەیاند، “پاڵپشت بە بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری و لە بەرژەوەندی گشتی بڕیاریاماندا بە درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە 14 جۆر ماددەی خۆراكی تا كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران كە بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت”.
وتیشى: “لێخۆشبوون لە باجی گومركی بۆ 14 جۆر ماددەی خۆراكی لە پاقلەمەنی و دانەوێڵە و شیر و زەیت و رۆن و چەند ماددەیەكی دیكەی خۆراكی دەگرێتەوە و ماوەی لێخۆشبوونی گومرگیان بۆ نوێدەكرێتەوە”.
بڕیارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم لە كاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە چەند مانگی رابردوودا و بەمەبەستی كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان، لێخۆشبوونی بۆ چەندین جۆر مادەی خۆراكی لە گومرگەكان دەركرد بریارەكەش تا ئەمڕۆ 30ی ئەیلوول كاری پیكراوە، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەو لێخۆشبوونە گومرگییە درێژدەكریتەوە.
دهقى بڕیارهكه

More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
11 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



