
بنكه‌یه‌كى خاپووربووى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له زڕگوێز | فۆتۆ: SNN
SNN
حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات له به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپاسى هاووڵاتیانى باشوورى كوردستانیان كرد به‌هۆى به‌ده‌مه‌وه هاتنیان له‌دواى ئه‌و هێرشانه‌ى كه كۆمارى ئیسلامى ئێران كردیه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ى تشرینى یه‌كه‌م، بڵاوكراوه‌ته‌وه حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایانگه‌یاندووه، “لەدوای ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاكانیان لە ھەرێمی کوردستان کە ژمارەیەک پێشمەرگە و لایەنگری حزبەکان و ژن و منداڵ بوونە قوربانی، شەپۆلێکی فراوان لە ھاوسۆزی و ھاوخەمی لەلایەن خەڵکی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەولێر و دھۆک و بەتایبەتیش لەو ناوچانەی بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی لێبووە، ئاراستەی حزبەکان کراوە، بەشێوەیەک ھەر کەس لای خۆیەوە باوەشی گەرمی بۆیان کردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ ھەر جۆرە ھاوکارییەک پیشاندا، بەوەش ھەستی مرۆڤانە و نیشتمانپەروەرانە و نەتەوەیی خۆیان بە گەرموگوڕی پیشاندا”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ناوەندی ھاوکاری حزبەکانی رۆژھەڵات سوپاسی ئەو پزیشک و پەرستارانەش دەکات کە لەکاتی رووداوەکەدا خۆبەخشانە و بە خێرایی بەدەمیانەوە چوون و چارەسەری بریندارەکانیان کرد”.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، “ئەو ھەڵوێستە جوامێرانەیه‌ى خەڵکی باشوور جارێکی تر ئەوەی سەلماند کە ھەر خۆیان پشتوپەنای یەکترن و ئەوەش باشترین وەڵامە بۆ ناحەزانی کورد”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



