دەست بەدابەشكردنی هەشتەم بەشەخۆراك دەكرێت و دڵنیاییش بەهاووڵاتیان دەدرێت

0
466

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات، لەزۆربەی شار و شارۆچەكان لە كۆتایی دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراكی هاووڵاتیانداین و لەم هەفتەیەشدا دەست بەدابەشكردنی هەشتەم بەشەخۆراك دەكەین كە پێكدێت لە حەوت ماددەی خۆراكی و كوالیتی ماددەكانیش لە ئاستێكی باشدایە دڵنیاییش دەداتە هاووڵاتیان كە هیچ خۆراك و بەشەخۆراكێك نافەوتێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: لەكۆتایی هەفتەی رابردوودا، لە زۆربەی شاروشارۆچكەكانی هەرێم دابەشكردنی حەوتەم بەشەخۆراكی هاووڵاتیان كۆتایی هاتووە و هەرلەم هەفتەیەدا دەستدەكەین بەدابەشكردنی هەشتەم بەشەخۆراك بەسەر بریكارەكان و هاووڵاتییاندا.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەشەخۆراكی سەرجەم پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش هاتووە، لەم هەفتەیەدا لە سەرجەم ناوچە و پارێزگاكان ئەو مادانەی هاتوون دەدرێنە هاووڵاتییان كە ماددەخۆراكییەكان بریتین لە (زەیت، برنج،  دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا و شەكر) هاوكات ماددەكانی دیكەیش دەگەن و دابەشیان دەكەین.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ خۆراك و بەشەخۆراكێك نافەوتێت و ئەوەی دێت دابەشی دەكەین، بەڵام هەندێك جار دوادەكەوێت، بۆ نموونە، لە شارێك مادەیەكی خۆراك دراوە، لە شارێكی دیكە نەدراوە، بەڵام لەكۆتاییدا هەر دێت و دابەشی دەكەین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this