
پرۆژه‌یه‌كى وه‌به‌رهێنان له عێراق | فۆتۆ: Imperialknight
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵه‌ى پیاوانى كارى ئوردن و یهكێتيى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان یاداشتێكى هاوبه‌شیان له بوارى وه‌به‌رهێناندا واژوو كرد و بڕیاریشه ئه‌نجوومه‌نێكى بازرگانى هاوبه‌شى كوردستان – ئوردن دروستبكه‌ن.
ماوه‌ى دوو رۆژه كۆڕبه‌ندى وه‌به‌رهێنانى ئورد – كوردستان له شارى عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن دهستبهركارهكانى كردووه به‌مه‌به‌ستى گه‌شه‌دان به په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئوردن.
له په‌راوێزى كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌حمه‌دى ئهلتهبا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگه‌ى پیاوانى كارى ئوردن و ئه‌حمه‌د شوكريى، سه‌رۆكى یهكێتيى وه‌به‌رهێنه‌رانى كوردستان یاداشتێكیان واژوو كرد به‌مه‌به‌ستى په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات. هاوكات، كۆكبوون له‌سه‌ر دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نێكى بازرگانى هاوبه‌ش.
كۆمه‌ڵه‌ى پیاوانى كارى ئوردن له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ى یاداشته‌كه‌وه رایگه‌یاند، “ئامانج له واژووكردنى یاداشته‌كه بریتیه له، هاندانى بازرگانان و حكومه‌ت بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و گهورهتركردنى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ زیاتر كردنى هه‌لى كار له هه‌رێم”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌دى ئهلتهبا، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵگه‌ى پیاوانى كارى ئوردن راگه‌یاند، “هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نێكى بازرگانى هاوبه‌ش دابمه‌زرێنین و دانانى پلانێك به‌مه‌به‌ستى زیاتر كردنى په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كان له‌ڕێگه‌ى كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌وه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


