له ساڵى 2021 حه‌وت هه‌زار كه‌س به رووداوى هاتووچۆ له هه‌رێم گیانیان له‌ده‌ستداوه

رووداوێكى هاتووچۆ له هه‌رێم | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگاى سلێمانى گه‌رمیان 60 ملیارى پێویسته بۆى خه‌رج ناكرێت، به‌ڵام مانگانه 200 ملیارى داهاتى نه‌وت دیارنامێنێت، ده‌شڵێت: “ته‌نیا ساڵى 2021 ، 7 هه‌زار كه‌س به‌هۆى رووداوى هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌میانى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، “ته‌نیا له ساڵى 2021دا 7 هه‌زار هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى رووداوه‌كانى هاتووچۆوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه و پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌سته‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن”.
وتیشى: “ئه‌وه‌ى دوێنێ روویدا و پێنج پێشمه‌رگه له رووداوێكى هاتووچۆدا شه‌هید بوون كاره‌ساتێكى گه‌وره بوو”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى كێشه‌ى رێگاى سلێمانى گه‌رمیانى كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “رێگاى سلێمانى گه‌رمیان ته‌نیا 60 ملیار دینار پێویسته بۆى تهرخانناكرێت، به‌ڵام مانگانه 200 ملیار دینار له پاره‌ى نه‌وت دیارنامێنێت”.
به وته‌ى كاروان گه‌زنه‌یی، “سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم پێویسته وازبهێنێت له‌وه‌ى بڕیار ده‌ربكات بۆ سلێمانى و پاره‌ى بۆ تهرخاننهكات”، به وته‌ى ئه‌و، “ئابڵوقه له‌سه‌ر سلێمانى هه‌یه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان داواشده‌كات، “كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى خراپى رێگاوبانه‌كان و قوربانیان رووداوه‌كانى هاتووچۆ ئه‌نجام بدرێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


